سەردێڕ:

کۆمسیۆن: تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات

AM:09:38:15/04/2025

776 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ دەرگای خۆ تۆمارکردن بۆ لیست و هاوپەیمانێتییەکان کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بەشداردەبن بکرێتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پرۆسەی تۆمارکردنەکە تاوەکو رۆژی ٤ـی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت و دوا وادەش دەبێت بۆ پرۆسەکە، هاوکات سەجەم لیست و هاوپەیمانێتی و لایەنە سیاسییەکان دەبێت لە نوسینگەی نیشتیمانی بەغدا ناوی خۆیان تۆماربکەن.

هاوکات پێشتریش عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی عێراق وتبووی، لە ١٥ـی مانگەوە دەست بە تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانیەتیەکان دەکرێت و تاکو چواری مانگی ئایار بەردەوام دەبێت، وتیشی هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ هەڵبژاردن و هیچ رێگرییەک لەبەردەمیان دا نیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.

 













گەلەری