سەردێڕ:

ئەگەر رۆژانە نانی سپی بخۆیت چی بەسەر جەستەتدا دێت؟

PM:11:59:13/04/2025

3308 جار خوێندراوەتەوە

نانی سپی رێژەیەکی بەرزی ئاردی سپی تێدایە کە دەوڵەمەندە بە نیشاستەی پاڵاوتە، کە بە خێرایی لە جەستەدا هەرس دەبێت و دەگۆڕێت بۆ شەکر، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەکر لە خوێندا.


ماڵپەڕی "The Indian Express" لە زاری شارەزایانەوە وردەکارییەکانی ئەم دیاردە مەترسیدارەی خستووەتەڕوو، دکتۆر بەساڤاراج پسپۆری خۆراک ئاماژە بەوە دەکات، نانی سپی دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدراتی پاڵاوتە کە بە خێرایی لە خوێندا هەڵدەمژرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی توندی شەکری خوێن، هەروەها کێشە بۆ جەستە دروست دەکات، بەتایبەت بۆ تووشبووانی شەکرە یان ئەوانەی بەدەست بەرگری ئەنسۆلینەوە دەناڵێنن.

رۆژانە خواردنی نانی سپی دەبێتە هۆی چەند کێشەیەکی تەندروستی وەک:

١- مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاد دەکات.

٢- ئاستی کۆلیسترۆڵ بەرزدەکاتەوە.

٣- دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

٥- بەرزبوونەوەی شەکری خوێن.













گەلەری