PM:11:01:13/04/2025
1416 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، گەشبینن و هەموو هەوڵێكیش دەدەن لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا لەگەڵ بەغدا بگەنە رێككەوتنێك بۆ دەستپێكردنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەر لەبارەی غازیشەوە باسی لەوەکرد، کاری لە پێشینەی حكومەت لەم قۆناغەدا بەكارهێنانی غازە بۆ دابینكردنی كارەبای ٢٤ كاتژمێری بۆ هاوڵاتییان و هەروەها دابینكردنی غازە بۆ بەكارهێنانی ماڵان و كارگە پیشەسازییەكان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى زیاتر لە دوو ساڵە هەناردەى نەوتی هەرێم بە
بۆری راگیراوە بەڵام پارتى و یەکێتى بەردەوامن لە فرۆشتنى نەوت بە شێوەی قاچاخ و
داهاتەکەشى نادیارە و ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەى حکومەت، هاوکات هەرچى غازیشە، ئەگەرچى
هەرێم خاوەن یەدەگێکى زۆری غازە بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر غازی ماڵان بە نرخێکی
گران دەفرۆشێتەوە بە هاوڵاتیان و کارەباکەشى ١٠ هێندە لەسەر گرانکردوون.