سەردێڕ:

ئاگرێکی گەورە لە ناو بازاڕی چۆمان کەوتەوە و ژمارەیەک کۆگا و دوکان سوتاون

PM:09:20:13/04/2025

1724 جار خوێندراوەتەوە

ئاگرێک لە ناوبازاڕی چۆمان کەوتەوە و ژمارەیەک کۆگا و دوکان سوتان، چەند شایەتحاڵێک قسەیان بۆ ئێن ئاڕ تی کرد و وتیان بەهۆی ئاگرەکەوە زیان بەر ژمارەیەک لە ماڵی هاوڵاتیانیش کەوتووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، ئاگرێک لە ناوبازاڕی چۆمان کەوتەوە و ژمارەیەک کۆگا و دوکان سوتان و چەند شایەتحاڵێکیش لە شوێنی رووداوەکە بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، ئاگرەکە زیانی بە ژمارەیەک ماڵی هاوڵاتییان گەیاندووە و بووەتە مەترسی بۆ سەر چەند ماڵێکی دیکەش.

لەبارەی رووداوەکە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆرانیش بڵاویکردەوە، ئاگرەکە گەورەیە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە، تیمەکانی چۆمان و رواندز و دیانا و تیمەکانیان بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران لە رێگان بۆ هاوکاریکردنی تیمەکان و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.














گەلەری