PM:09:03:13/04/2025
1092 جار خوێندراوەتەوە
کۆبوونەوەی نێوان تورکیا و عێراق لە ئاستی باڵای ئەمنی دا لە ئەنتاڵیا بە مەبەستی تاوتوێکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوولا، لە بوارەکانی ئەمنی، سیاسی، ئابوری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی سەربازی ئەنجامدرا، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند حکومەتی عێراق پشتیوانی لە دەستپێشخەریی حکومەتی تورکیا و پەیامەکەی ئۆجەلان دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پەکەکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردووەتەوە تێیدا هاتووە، فواد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوە، لەگەڵ شاندی تورکیا بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە کۆبوونەتەوە.
هاوکات کارنامەی کۆبوونەوەکە بریتیبووە لە گفتوگۆکردن لەبارەی
هاوکارییە ئەمنی و سەربازییەکان، شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، هەروەها
دەستێوەردانەکانی ئیسرائیل لە سوریا و هێرشەکانی بۆ سەر غەززە.
جگە لەم پرسانە، بابەتی چەکدادانی
پەکەکە و دەستپشەخەرییەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی لە بابەتە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی
هەردوولا بووە، وەک لە راگەیەندرتاوەکەیاندا هاتووە، هەردوولا هاوڕابوون لەو
پرسەدا،لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، فواد حسێن جەختی کردووەتەوە کە
حکومەتی عێراق پشتگیری دەستپێشخەرییەکەی تورکیا و نامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان
دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پەپەکە.
وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، وەزیری دەرەوە بە بەڕێوەچوونی ئەم
کۆبونەوەیە رەنگدانەوەی گرنگی هاوبەشە لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییە
ناوچەییەکان، هۆشداریشیداوە لە بەرزبوونەوەی چالاکییەکانی داعش لە سوریا و
داوای کردووە لە رێگەی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی پێنج قۆڵیەوە کە پێکهاتووە لە
عێراق، تورکیا، ئوردن، لوبنان و سوریا ڕووبەڕووی کێشە ئەمنییەکان ببنەوە.