PM:05:19:13/04/2025
1304 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێم کرد کۆبوونەوە ئەنجام بکەن بۆ یەکخستنی رێوشوێنەکانی تایبەت بە کەرتی پیشەسازی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی هەماهەنگی پیشەسازی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا داوای لە لایەنە پەیوەنیدارەکانی هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم کرد کۆبوونەوە بکەن لەبارەی رێوشوێنەکنی کەرتی پیشەسازی.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا میکانیزمەکانی پەرەپێدانی پیشەسازیی نیشتمانی تاوتوێکران، هەروەها جێبەجێکردنی بڕیار و رێنوێنییەکانی کۆبوونەوەکانی پێشووی ئەنجوومەنەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
بەپێی راگەیەندراوەکە نوسینگەکە لە کۆبوونەوەکەدا سودانی داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەولێر و بەغدا کردووە کۆببنەوە بۆ یەکخستنی رێوشوێنەکانی تایبەت بە کەرتی پیشەسازیی و راسپاردە پێشکێش بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکان، لەپێناو پاڵپشتیی پڕۆژە پیشەسازییە هاوبەشەکان.