PM:04:55:13/04/2025
1140 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی کرملین رایگەیاند، زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمەریکا لە سفرەوە کارێکی قورسە و پێویستی بە هەوڵی چڕ و دیپلۆماسی هەیە، دەشڵێت، کابینەی پێشووی واشنتۆن زیانی زۆری بە پەیوەندییەکانی نێوانیان گەیاندووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین باسی لەوەکردووە، لە ئێستادا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمەریکادا زۆر باشە و هەموو شتێک بە باشی بەڕێوەدەچێت.
هەروەها، لە بارەی
پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و واشنتۆنەوە ئاماژەی بەوەشداوە، بەربەستەکان
زۆرن، سەرەڕای ئەوەی قورسە لە سفرەوە دەستپێکردنەوە، بەڵام لە ئێستادا
پەیوەندییەکان زۆر بە باشی بەرەوپێش دەچن و ئومێدیک هەیە بۆ باشتربوونەوەی
پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و رووسیا لەگەڵ ئەم کابینە نوێیەی واشنتۆن.
ئەوەشی خستەڕوو، وەک مۆسکۆ زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و لە
سفربونەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ واشنتۆن لە سەردەمی ئیدارەی پێشووی ئەمەریکادا
و زیانەکان روون وبەرچاوبوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمەریکا، رۆژی هەینی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین،سەرۆکی رووسیا کۆبونەوە بە
ئامانجی دۆزینەوەی رێگایەک بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا و
وەساتندی جەنگی نیوان مۆسکۆ و کێیڤ.