PM:04:39:13/04/2025
1120 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری نه‌وتی ئێران، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌كات و گفتووگۆ له‌سه‌ر فایلی وزه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كات.
ئەمڕۆ یەکسەممە ١٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئیرناـی ئێرانی، موحسین پاكنه‌ژاد، وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بانگهێشتی حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، هاوتا عێراقییه‌كه‌ی له چه‌ند رۆژی داهاتودا سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
وتیشی،
په‌یوه‌ندی و كارلێكی باش له‌گه‌ڵ عێراق له بواره جیاجیاكاندا هه‌یه، ئه‌م
هاوكارییه به‌تایبه‌تی له پیشه‌سازی نه‌وت و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه نه‌وتییه‌كانی
نێوان هەردوو وڵات‌دا به‌هێزه.
ئاماژەی بەوەشکرد، وه‌زیری نه‌وت به نیازه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ
به‌غدای پایته‌خت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ی عێراق كۆببێته‌وه و یاداشتنامه‌ی
لێكتێگه‌یشتن له چه‌ند بوارێكی كه‌رتی وزه واژۆ بكات.