PM:03:50:13/04/2025
1084 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بانگهێشتی پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەمنی نێوان عێراق و تورکیای بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵات راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پێنجەمین کۆبوونەوەی میکانیزمی ئەمنی، لە نێوان عێراق و تورکیا بەڕێوەدەچێت، بە هاوسەرۆکایەتی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی کۆماری عێراق و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە بە بەشداریی وەزیری بەرگریی نیشتمانی، یاشار گولەر، سەرۆکی رێکخراوی
هەواڵگریی نیشتمانی، ئیبراهیم کالین، بریکاری وەزیری ناوخۆ، مونیر قەرەلۆغڵو، و
هاوتا عێراقییەکانیان بەڕێوەدەچێت.