سەردێڕ:

زانکۆکانی عێراق لە ماوەی دوو ساڵدا ٣ هەزار خوێندکاری نێودەوڵەتیان بۆخۆیان راکێشاوە

PM:02:30:13/04/2025

1208 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان بەردەوامە لە بەرنامەکانی بە نێودەوڵەتیکردنی پەروەردە بەپێی ئامانجە ستراتیژییەکان.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نەعیم عەبوودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، پێشوازی لە شاندێکی نوێنەری ژمارەیەک زانکۆی ئەمریکی کرد بۆ تاوتوێکردنی بوارەکانی کاری هاوبەش لەگەڵ هاوتا عێراقییەکانیان.

هەروەها، وەزیری پەروەردەئاماژەی بەوەکرد، وەزارەت و دامودەزگاکان بەردەوام دەبن لە چوارچێوەی و بەرنامەکانی بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی پەروەردە، بەگوێرەی ناوەڕۆکی ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەروەردە لە عێراق.

باسی لەوەشکرد، زانکۆکانی عێراق تەنها لە ماوەی دوو ساڵدا زیاتر لە ٣ هەزار خوێندکاری نێودەوڵەتی لە ٤٠ نەتەوەی جیاوازەوە بۆخۆیان راکێشاوە.

هاوکات، نوێنەرانی زانکۆی وایدنەر، زانکۆی ئیندیانا و زانکۆی نێبراسکا-لینکۆڵن سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ ئاستی هاوکاریی زانکۆکانی عێراق و پەرۆشییان بۆ داڕشتنی پرۆگرامی هاوبەش کە خزمەت بە ژینگەی پەروەردەی زانکۆ بکات.













گەلەری