سەردێڕ:

حکومەتی عێراق شەش هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان دادەمەزرێنێت

PM:01:13:13/04/2025

1300 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتی گشتیی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق نزیکەی شەش هەزار کەس لە یەکەمی زانکۆکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان دادەمەزرێنێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، سەعد لامی، وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتی گشتیی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی دامەزراندنی زیاتر لە پێنج هەزار و ٩٠٠ داواکار لە یەکەمی زانکۆکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان تەواوبووە و دۆسیەکانیان یەکلاییکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەرچووانە لە هەژماری تایبەتی خۆیان پەیامیان پێدەگات و بەمنزیکانەش، فەرمانی وەزاری سەبارەت بە دامەزراندنەکانیان دەردەچێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دامەزراندنی داواکاران بەپێی پسپۆڕییە ئەکادیمییەکانیان و پێداویستیی دامەزراوەکان ئەنجامدراوە.













گەلەری