سەردێڕ:

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

AM:11:10:13/04/2025

1936 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشوهەوای ئەمڕۆ ئەگەرى نمە بارانی هەیە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى پارێزگاى هەولێر و دهۆک.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، بە گشتى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە .

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ کەشوهەوای سبەینێ ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور و هەندێ کات هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران و بوونی هەورە تریشقە لە کاتى باران.

هاوکات هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەکانی گەرما لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک نزم دەبێتەوە بە ٢-٣ پلەى سیلیزى بەڵام لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو کرکووک بەرزدەبێتەوە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر :  ٢٠ پلەى سیلیزى

سلێمانى: ٢٣ پلەى سیلیزى

دهۆک : ١٩ پلەى سیلیزى

زاخۆ :  ١٨ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ٢٤ پلەى سیلیزى

کەرکوک:  ٢٦ پلەى سیلیزى

سۆران : ١٨ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ١٥ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٢٨ پلەى سیلیزى

 

 

 

 













گەلەری