AM:09:08:13/04/2025
944 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا دوای گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران بە ئاراستەیەکی باش بەرێوەدەچێت، هاوکات راوێژکاری سەرۆکی ئێرانیش دەڵێت، بۆچوونەکان ئەرێنی بووە و کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ دوای دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران وتی، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران بە ئاراستەیەکی باش بەرێوەدەچێت و کارەکان لەگەڵ ئێران باش دەڕوات.
هاوکات راوێژکارێکی
سەرۆکی ئێرانیش دەڵێت، دانوستان و گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمریکا ئەرێنی بووە و هەوڵ
دەدەن هەنگاو بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان بنێن.
کۆشکی سپیش لە
راگەێندراوێکدا دەڵێت، دەیانەوێت ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە رێگەی گفتوگۆ
و دیپلۆماسی چارەسەر بکرێت و هەنگاوێک بێت بۆ بەدیهێنانی ئەنجامێکی باش بۆ هەردوولا.