سەردێڕ:

ترەمپ باجی لەسەر كۆمپیوتەر و مۆبایل هەڵگرت؛ بڕیارەکە وڵاتی چینیش دەگرێتەوە

PM:07:38:12/04/2025

1644 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، باجی بە رێژەی ١٤٥٪ خستە سەر تەواوی كاڵا چینییەكان، لە بڕیارێكی نوێدا كۆمپیوتەر و مۆبایل لەو باجە دەبەخشرێن.


ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی نیسانی ٢٠٢٥، كەناڵی عەرەبییە بڵاوی كردووەتەوە، دەستەی گومرگەكان و پاراستنی سنووری ئەمریكی، رێنمایی نوێی دەركردووە، لەبارەی بەخشینی كۆمپیوتەر و مۆبایلی زیرەک لەو باجانەی خراونەتە سەر كاڵاكان.

هاوكات بەخشینەكە لە باج چەند ئامێرێكی دیكەشی گرتووەتەوە، وەكو ئامێرەكانی پەیوەندی و شاشەكانی تەلەفزیۆن و ئامێرە زانیاریهەڵگرەكان و میمۆرییەكان.

سەبارەت بە كاڵاكانی دیكەی چین، وەكو خۆیان ماونەتەوە و بە رێژەی ١٤٥٪ باجیان لەلایەن ئەمریكاوە خراوەتە سەر.













گەلەری