PM:07:01:12/04/2025
1080 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری یەکێتی بە میدیای حزبەکەی وت، لە ماوەیەکی نزیکدا لەگەڵ پارتی کۆدەبنەوە و وتیشی، کۆبوونەوەی ئەمجارەیان سەبارەت بە دابەشکردنی ئەرکەکان دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی نیسانی ٢٠٢٥، دەرباز کۆسرەت، ئەندامی شاندی دانوستانکاری یەکێتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، تا ئێستا وادەی کۆبوونەوەی داهاتوویان لەگەڵ پارتی دیاری نەکردووە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت، بەڵام لەماوەیەکی نزیکدا کۆدەبنەوە بۆ دابەشکردنی ئەرکەکان لە نێوان هەردوولا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رەشنووسەی کە هەبووە
لە نێوان پارتی و یەکێتیدا لە کۆتا کۆبوونەوەدا لەسەری رێککەوتوون.
وتیشی، وەکو یەکێتی پێیان باسە هەموو لایەنەکان
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیدگایەکی هاوبەشیان هەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر بەرپرسێکی باڵای پارتی وتی، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دوا
ناکەوێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا پێکدەهێنرێت، وتیشی، هیچ ئاستەنگێک بۆ پێکهێنانی
کابینەکە لە ئارادا نییە.