سەردێڕ:

گفتوگۆی ناراستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتایی هات

PM:05:21:12/04/2025

4412 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گفتوگۆی ناراستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتایی هات و هەفتەی داهاتوو دەست بە گفتوگۆ دەكەنەوە. میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، وەزیری دەرەوەی ئێران و نێردەی تایبەتی ئەمەریکا له‌ كاتی به‌جێهێشتنی شوێنی دانوستانه‌كان گفتوگۆیه‌كی كورتیان كردووه‌.


ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی نیسانی ٢٠٢٥، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وڵاتی ئەمریکا کۆتایی هات.
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشکرد، گفتوگۆکانیان بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام دەبێت و هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە کۆدەبنەوە.

لەبارەی کۆبوونەوەکە میدیاکانی ئێران دەڵێن، پێدەچێت دانوستانەكانی نێوان تاران و واشنتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكە بەرهەمیان هەبێت و ئەرێنی بووبێت.

هاوکات، سەرچاوەیەكی وڵاتی عومانیش بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریكا چڕ كراوەتەوە لەسەر كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە و ئاڵگۆڕی زیندانیان و گەیشتن بە رێككەوتنێكی سنووردار بۆ كەمكردنەوەی سزاكانی سەر ئێران، لەبەرامبەر كۆنتڕۆڵكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.
میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوەشکردووە، شاندی هەردوولا دوای کۆبوونەوە ناڕاستەوخۆکە بۆ ماوەیەکی کەم بەیەکەوە گفتووگۆیان کردووە.













گەلەری