ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نووسینگەی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ هەرێم هێنا و گەڕایەوە شاری بەغداد.
هەروەها، لە سەردانەیەکیدا سودانی پشتیوانی خۆی
بۆ کۆبوونەوەکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەت کردەوە.
داوایکرد، پەلە بکرێت لە پێکهێنانی کابینەی
دەیەمی حکومەتی هەرێم.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ سودانی،
سەردانی شاری هەولێری کردوو لەگەل مەسرور
بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبووەوە.