PM:02:47:12/04/2025
1496 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەستپێکردنی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتۆنی لە مەسقەت راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەستپێکردنی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتۆنی راگەیاند کە لە مەسقەتی پایتەختی عومان لە نێوان ستیڤن ویتکیڤیچ، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس ئاراغچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوەدەچێت.
هەروەها، بەوتەی ئیحسان خەتیب، مامۆستای زانستە
سیاسییەکان لە زانکۆی مێریدیان لە ئەمریکا، واشنتۆن سەرنجی لەسەر سێ میحوەری
سەرەکییە کە بریتین لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، بەرنامەی موشەکی بالیستیکی و
دەستێوەردانەکانی ناوچەیی لە رێگەی میلیشیاکانی تارانەوە.
وتیشی، ئیدارەی ترەمپ، پێیوایە رێککەوتن لەگەڵ
ئێران ئەگەری هەیە، ئەگەر تاران قبوڵ بکات کە دەوڵەتێکی ئاسایی بێت و دەستبەرداری سەربازییە
نێودەوڵەتییەکانی بێت.