سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەردە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

PM:02:41:12/04/2025

1936 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پێویستە رۆژی دووشەممە لە سەرجەم ناوەندە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندن رێز لە قوربانییانی ئەنفال بگیرێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، بەمەبەستی رێزنواندن لە پرۆسەی تاوانکاریی شاڵاوەکانی ئەنفال رۆژی دووشەممە ١٤ ی نیسان، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پێش دەستپێکی وانەی یەکەم مەراسیمی ساتێک وەستان و رێزنواندن بۆ گیانی قوربانییانی پرۆسەی ئەنفال ئەنجامبدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندن باس لەو تاوانانە بۆ خوێندکاران بکەن کە بەرامبەر گەلەکەمان ئەنجامدراون.













گەلەری