AM:10:00:12/04/2025
4552 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێڕاق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسان کۆ ببێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لە رێگەی فرۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی هەولێر دەگاتە کوردستان و تاووتوێی چەند پرسێکی گرنگ دەکات لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی ناوچەکەدا.
هەروەها بڕیارە کاتژمیر ١١:٠٠ لەلایەن سەرۆکی
حکومەتی کاربەڕێکەرەوە پێشوازی لێبکرێت لە فرۆکە خانەی هەولێرەوە.
هاوکات، وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر لەبارەی سەردانەکەی سودانی ئاماژەی بەوەکرد، بۆ پرسی نەوتی هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان هەلێر و بەغدا و پرسی مووچە و هەروەها چەند پرسێکی دیکە دێتە هەرێم.