پسپۆران باس لەوە دەکەن زۆر کەس ترسیان لەوە هەیە کە خۆشتن دوای بەرکەوتن بە تیشکی خۆر لەوانەیە ڤیتامینD لاببات، بەڵام ئەمە راست نییە چونکە ڤیتامین D لە پێستدا دروست دەبێت کاتێک تیشکی UVB کارلێک لەگەڵ لە خانەکانی پێستدا دەکات، ئەم پرۆسەیە لە ناوەوە ڕوودەدات نەک لەسەر ڕووی پێست.
توێژینەوەکان پشتڕاستیان کردەوە کە کاتێک ڤیتامین دی لە چینە قووڵەکانی پێستدا بەرهەم دێت ئەوا بە ئاو و سابون بە ئاسانی لانابرێت.
جێگەی باسە دوای بەرکەوتن بە تیشکی خۆر جەستە بە شێوەیەکی سروشتی بەرهەمهێنانی ڤیتامین D ڕێکدەخات.
شارەزایان لەمبارەیەوە ئاماژەیان بە چەند رێنماییەکی گرنگ کردووە، بەم شێوەیە:
١. بەرکەوتنی تیشکی خۆر دەبێت بۆ ماوەی ١٠-٣٠ خولەک بێت.
٢. پێویستە تەواوی جەستە بەر تیشکی خۆر بکەوێت، چونکە تەنها قۆڵ و قاچ بەس نین.
٣. خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D وەک ماسی سەلەمون، زەردێنەی هێلکە، بەرهەمە شیرەمەنییەکان.
٤. لەکاتی پێویستدا خواردنی تەواوکەرە خۆراکییەکان.