کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی ئایاری داهاتوودا سەردانێکی فەرمی بۆ سعودییە دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی گەشتێکی داهاتوودا کە رەنگە وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش بگرێتەوە.
ئەمرۆ هەینی ١١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی ئایاری داهاتوودا سەردانێکی فەرمی بۆ سعودییە دەکات.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ترەمپ لە سەردانەکەیدا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە
و سەرۆک وەزیرانی سعودییە کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی پرسە ستراتیژییەکان، دیارترینیان
رێگاکانی گەیشتن بە ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرزکردنەوەی هاریکاری دووقۆڵی
لە بوارە جیاجیاکاندا.
هاوکات، ترەمپ
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا نیازی خۆی بۆ سەردانی سعودییە جەختی لەسەر گرنگی پێکەوە
کارکردن لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە کردەوە.
هەروەها، بە قۆناغێکی
نوێی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات ناوی بردووە.