PM:10:33:11/04/2025
29948 جار خوێندراوەتەوە
لە سنووری ئیدارەی راپەرین رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی ١١ـی نیسانی ٢٠٢٥، عەلی عەبدوڵا وتەبێژی هاتووچۆی راپەرین بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سنووری ئیدارەی راپەرین رووداوێکی هاتووچۆ روویداو بە هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای روداوەکە قوربانیەکان گەیەندراونەتە خۆشخانەی فریا کەوتنی رانیە و دوای توێکاری تەرمەکە رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە و بریندارەکانیش
لە ژێر چاودێری دان.
وتیشی، چوار ئۆتۆمبێلی تر لەکاتی گەڕانەوەیان لە گەشت، لای ترافیکی سەیداوە بەیەکیاندا داوە و خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبوو.
سابر عەبدوڵا ـ راپەرین