سەردێڕ:

رووفاتی دوو هەزار ئەنفالکراوی کورد لە کەرکوک دۆزرایەوە

PM:10:08:11/04/2025

2324 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ گردبوونەوەیەک و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە یادی ٣٧ ساڵەی تاوانی ئەنفال لە کەرکوک سازدەکرێت و دۆزینەوەی ژمارەیەک گۆڕی ئەنفالکراوان لە دەوروپشتی تۆپزاوا ئاشکرادەکرێت.


ئەمڕۆ هەینی ١١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، هێمن حەسیب، چالاکوانی بواری جینۆساید بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، توانرا ئەو گۆڕستانە لە کەرکوك بدۆزرێتەوە، کە ژمارەیەك رووفاتی ئەنفالکراوانی تێدا نێژراوە و تائێستا بە شاراوەیی ماوەتەوە سبەینێ ئاشکرادەکرێت.

هەروەها، گۆڕستانەکە دەکەوێتە ناوچەیەکی دوورە دەست لە دەوروبەری گوندی تۆپزاوە و بە نزیکی لە ١٠٠ دۆنم زەوی پێکهاتووە، زیاتر لە هەزار گۆڕی تێدا نێژراوە، هەموو گۆڕەکان بەبێ کێلن و بە ئەستەم دیارە کە گۆڕن.

هاوکات، به نزیکەی لە ٪٨٠ـی گۆڕەکانی ئەو گۆڕستانە، گۆڕی رووفاتی ئەنفالکراوانن و لەوێ نێژراون، ئەمانە بەپێی بەڵگەنامەکانی رژێمی بەعس، پشتڕاست بووەتەوە و سبەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، زانیاریی تەواو لەسەر ژمارە و شوێنێ ناشتنی رووفاتەکان و بەڵگەکانی رژێمی بەعس و زۆرشتی دیکەدەخرێتەروو و دواتر دەچنە سەر گۆڕەکان.













گەلەری