PM:08:56:11/04/2025
1480 جار خوێندراوەتەوە
کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا، ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ چین سەبارەت بە باج، بەمەرجێک پەکین گەرەنتی یاساکانی بازرگانی دادپەروەرانە لە نێوان هەردوولادا بکات.
ئەمڕۆ هەینی ١١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێی وایە گەیشتن بە دادپەروەری لە پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ چین پێویستی بە رووبەڕووبوونەوە نییە، بەڵکو بەندە بە لێکتێگەیشتن و دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکاوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کۆشکی سپی پێشوازی لە هەر هەنگاوێک دەکات کە ببێتە هۆی هاوسەنگکردنەوەی
بازرگانی لەگەڵ چین.
باسی لەوەشکرد، ترەمپ گەشبینە بە ئەگەری گەیشتن
بە رێککەوتنێکی نوێ، بەمەرجێک رێوشوێنی راستەقینە لە خۆبگرێت بۆ راگرتنی ئەو پراکتیزە
بازرگانییە نادادپەروەرانە کە زیان بە ئابووری ئەمریکا دەگەیەنن.