سەردێڕ:

بەهۆی هەڵدێران لە چیای قەندیل؛ کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:08:23:11/04/2025

10684 جار خوێندراوەتەوە

هاوڵاتیەک بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژو گیا دەچێتە چیای قەندیل و دواتر هەڵدەدێرێت و گیان لەدەستدەدات.


ئەمڕۆ هەینی ١١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕتی وت، بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا هاوڵاتیەک دەچێتە چیای قەندیل و دوای ئەوەی هەڵدەدێرێت گیان لەدەستدەدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڵاتیەکە دانیشتووی گوندی قادراوای سنوری ناحیەی سەنگەسەر بووە.
هەروەها، پیشەی ئاسنگەر بووە
و خێزانداریش بووە.














گەلەری