سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی کرواتیا سەردانی عێراق دەکات و دەربارەی چەند پرسێکی گرنگ گفتووگۆدەکەن

PM:07:22:11/04/2025

1144 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، سەرۆک وەزیرانی کرواتیا، سەردانی عێراق دەکات و بڕیارە دەربارەی نەوت، وزەی خاوێن و چەند پرسێكی دیکە گفتووگۆ بکات.


ئەمڕۆ هەینی ١١ی نیسانـی ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، دوای کۆبوونەوەی نێوان فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ جۆردان رادمان، وەزیری دەرەوەی کرواتیا، باسیان لەوەکردووە، لەماوەکانی داهاتوودا، ئەندرێ پلێنکۆڤیچ، سەرۆک وەزیرانی کرواتیا سەردانی عێراق دەکات.

ئاماژەیان بەوەشکرد، هۆکاری سەرەکی سەردانەکەی پلێنکۆڤیچ بۆ عێراق بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان عێراق و کرواتیا و پەرەپێدانی زیاتر قەبارەی بازرگانیی و ئابوری هەردوو وڵات.

هەروەها، پەرەپێدانی زیاتر لە کەرتی نەوت و وزەی خاوێن و چەند بابەتێکی دیکە.

ئەوەشیان خستەڕوو، بەپێی پێشبینییەکان چاوەڕێدەکرێت، لەچەند مانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی کرواتیا سەردانەکەی بۆ عێراق ئەنجامبدات.













گەلەری