PM:05:47:11/04/2025
1516 جار خوێندراوەتەوە
نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا گەیشتە مۆسكۆ بە مەبەستی گفتوگۆكردن بۆ چارەسەری جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكرنیا و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، دەبێت رووسیا هەنگاو بۆ راگرتنی جەنگی ئۆكرانیا بنێت.
ئەمڕۆ هەینی ١١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی كۆشكی کرێملین رایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی ئۆكرانیا، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا گەیشتە رووسیا و بڕیار وایە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا تاوتوێی دۆخەكە بكەن.
هەروەها،
ئاژانسی سپۆتنیکی روسیا بڵاویكردەوە، گفتوگۆکان لەسەر لایەنە جیاوازەکانی
یەکلاییکردنەوەی كێشەی ئۆکرانیا بەردەوام دەبن كە ئەمە سێیەم کۆبونەوەی نێوان
پوتین و ویتکۆڤ بێت.
هاوكات،
سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، هیچ مانایەك بۆ بەردەوامی نەماوەتەوە و دەبێت رووسیا
هەنگاو بۆ راگرتنی جەنگی ئۆكرانیا بنێت.