سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق دەیەوێت یاسایەک بۆ گۆڕینی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ زەوی نیشتەجێبوون دەربکات

PM:05:06:11/04/2025

1196 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی خزمەتگوزاری پەرلەمان نیازی خۆی بۆ دەرکردنی یاسای گۆڕینی زەوی کشتوکاڵی بۆ زەوی نیشتەجێبوون لە ماوەی خولی ئێستای پەرلەمانی عێراق راگەیاند.


ئەمڕۆ هەینی ١١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، عائیشە مەساری، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمان بە میدیا عێراقیەکانی راگەیاند، لیژنەکە بەدواداچوون بۆ پێشهاتە گەورەکانی خزمەتگوزارییەکانی بەغدای دەکات، لەوانەش دروستکردنی پرد و پارک و نەخۆشخانەکان، جگە لە کردنەوەی زۆرێک لە قوتابخانەکان و قیرتاوکردنی شەقامەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەی پەرلەمان پاڵپشتی حکومەت دەکات بۆ تەواوکردنی زۆرترین ژمارەی پڕۆژەکان.

باسی لەوەشکرد، لیژنەی خزمەتگوزارییەکان کار لەسەر دەرکردنی یاسایەک دەکات بۆ گۆڕینی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ زەوی نیشتەجێبوون، بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.

وتیشی، لیژنەکە هەوڵدەدات یاساکە دەربکات لە ماوەی مانەوەی خولی ئێستای پەرلەمانی عێراق.














گەلەری