سەردێڕ:

تورکیا بەنیازە كاربكات بۆ ته‌واوكردنی رێككه‌وتنی پرۆژه‌ی رێگای گه‌شه‌پێدان له‌گه‌ڵ عێراق

PM:04:18:11/04/2025

1048 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و ژێرخانی توركیا رایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه‌ به‌ زویی كاربكات بۆ ته‌واوكردنی رێككه‌وتنی پرۆژه‌ی رێگای گه‌شه‌پێدان له‌گه‌ڵ عێراق بۆ به‌ هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوچه‌كه‌ .


ئەمڕۆ هەینی ١١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، عه‌بدولقادر ئۆرالۆغڵو، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و ژێرخانی توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه‌ به‌ زویی كاربكات بۆ ته‌واوكردنی رێككه‌وتنی پرۆژه‌ی رێگای گه‌شه‌پێدان له‌گه‌ڵ عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، توركیا نوێنه‌رایه‌تی پردێكی سروشتی ده‌كات له‌ رێڕه‌وی رۆژهه‌ڵات-رۆژئاوا كه‌ ئاسیا و ئه‌وروپا به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

وتیشی، گرنگی پێگه‌ی ستراتیژی جوگرافی و ئابوری توركیا، رۆڵی سه‌ره‌كی توركیا له‌ هه‌ردوو پڕۆژه‌ی رێڕه‌وی ناوه‌ندی و پڕۆژه‌ی رێگای گه‌شه‌پێدان دەگێڕێت.

باسی لەوەشکرد، له‌گه‌ڵ رێگاكانی دیكه‌ كه‌ به‌م رێگا سه‌ره‌كییانه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌، توانای گواستنه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی توركیاوه‌ چه‌ندین هێنده‌ زیاتر ده‌بێت.
هاوکات، وه‌زیری بازرگانی توركیا هۆشداریدا له‌ دۆخی نایه‌كسانی كێبڕكێ له‌ بازرگانی جیهانی، گرژییه‌ بازرگانییه‌كانی نێوان بلۆكه‌ ئابورییه‌ گه‌وره‌كان، كاریگه‌رییه‌كانی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی پچڕانی زنجیره‌ی دابینكردن هه‌یه‌.













گەلەری