سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: باجەکانی ترەمپ کاریگەری ئابوری لەسەر وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان دروستدەکات

PM:03:33:11/04/2025

1176 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ناوەندی بازرگانی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، باجی گشتگیر لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپ و رێوشوێنە هاوپێچەکاندا دەتوانێت کاریگەری کارەساتبار لەسەر وڵاتانی تازەپێگەیشتوو دروست بکات و زیانی زیاتریشیان پێبگەیەنێت لە چاو کەمکردنەوەی هاوکارییە دەرەکییەکان.


ئەمڕۆ هەینی ١١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەگوێرەی ئەو ناوەندە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی جیهانی لە نێوان ٣٪ بۆ ٧٪ کەم دەبێتەوە، هەروەها بەرهەمی ناوخۆیی جیهانیش بە رێژەی ٠.٧٪ دابەزێت و وڵاتانی تازەپێگەیشتووی جیهان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

هاوکات پامێلا کۆک هامیلتۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، ئەگەر ئەم پەرەسەندنەی نێوان چین و ئەمریکا بەردەوام بێت، ئەوا دەبێتە هۆی دابەزینی ٨٠٪ـی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و کاردانەوەکانیش کارەساتبار دەبن لە سەرانسەری وڵاتدا.













گەلەری