PM:01:36:11/04/2025
1340 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەست دەکات بە تۆمارکردنی هاوپەیمانی و حزبەکان و لیستە تاکەکەسییەکان کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا هەیە.
ئەمڕۆ هەینی ١١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، لە نوسراوێکی ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق دوا وادەی ناو تۆمارکردنی هاوپەیمانی و حزب و لیستە سەربەخۆکانی دیاریکرد کە ماوەی ٢٠ رۆژ دەخایەنێت.
هەروەها لە
نوسراوەکەدا هاتووە، لە ١٥ـی ئەم مانگەوە تا ٤ـی ئایاری ٢٠٢٥ دیاریکراوە بۆ ئەوانەی
کە ئارەزووی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن.
هاوکات، عیماد
جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەش
کردووە، وەک کۆمسیۆنی عێراق ماوەیەکی زۆرە دەستیانکردووە بە ئامادەکارییەکانیان بۆ
هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و هیچ پاساوێک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن