AM:10:02:11/04/2025
1976 جار خوێندراوەتەوە
بانکی رافیدەین خستنەبازاڕی خزمەتگوزاری بانکی ئۆنلاینەکەی (OBDX)ـی راگەیاند دوای چالاککردنی رێساکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە.
ئەمڕۆ هەینی ١١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا خستنەبازاڕی خزمەتگوزاری بانکی ئۆنلاین OBDX (ئەزموونی دیجیتاڵی بانکی ئۆنلاین)ـی رایگەیاند کە ئەم بڕیارە بەشێکە لە ستراتیژیەتی بانکەکە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی بانکی سەلامەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە.
هەروەها بانکی رافیدەین
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکە لە ژمارەیەک دەزگای حکومەتدا بە سەرکەوتوویی
چالاککراوە و ئەمەش لە پێناو ئاسانکاریە بۆ مامەڵەی دارایی ئەلیکترۆنی بۆ دەزگاکانی
حکومەت.
هاوکات ئەوەشخرایەڕوو، ئەم سیستەمە رێگە بە دەزگاکانی
حکومەت دەدات دەستیان بە هەژمارەکانیان بگات و هەموو کارە بانکیەکانیان بە ئاسانی
و بە شێوەیەکی پارێزراو بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام بدەن.