سەردێڕ:

كامیل قەزاز: نرخی کارەبا ٢٤ کاتژمێرییەکە دەستکاری نەکرێت هیچ ماڵێک لە ١٨٠ هەزار کەمتری بۆ نایەتەوە

PM:11:07:10/04/2025

2540 جار خوێندراوەتەوە

بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کارەبا ٢٤ کاتژمێرییەکە ئەگەر دەستکاری نرخەکەی نەکرێت، هاوڵاتییان توانای بەکارهێنانی کارەبایان نابێت، هیچ ماڵێک لە ١٨٠ هەزار دینار کەمتری بۆ نایەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، كامیل قەزاز، بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجومەنی وەزیران نرخی كارەبای ٢٤ كاتژمێری دادەنێت و هیچ پرسێکیان بە وەزارەتی پلاندانان نەکردووە لەم بابەتەدا .

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، تێچووی بەرهەمهێنانی هەر كیلۆواتێك ١٥٦ دینار لەسەر حكومەت دەكەوێت و وتیشی، "ویستی حکومەت وایە تەواوی پارەکە هاوڵاتییان خۆیان بیدەن، ئەم بڕەش زۆرە بۆ هاوڵاتییان".













گەلەری