سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق روونکردنەوە لەسەر زیادکردنی مووچەی ئەم توێژە دەدات

PM:09:02:10/04/2025

2284 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، کە هەندێک لە سۆشیال میدیا هەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تەیف سامی رەزامەندی لەسەر زیادکردنی مووچەی سودمەندانی رەفحا دەربڕیوە کە ئەمەش دوورە لە راستییەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتی دارایی راستی ئەم هەواڵە بەتەواوی رەتدەکاتەوە و پابەندبوونی خۆی بە کارکردن بەگوێرەی ئەو رێکارە پەسەندکراوانەی کە لە یاسا کارپێکراوەکاندا هاتووە دووپاتدەکاتەوە.

هاوکات وەزارەتەکە دووپاتیکردەوە کە لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان لە سۆشیال میدیا و دەزگاکانی تری میدیادا پێویستە وردبینی بکرێت، هەروەها پشتڕاستکردنەوەی زانیاریەکان پێش بڵاوکردنەوەیان.

 













گەلەری