PM:07:28:10/04/2025
1144 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسێکی باڵای پارتی وتی، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دوا ناکەوێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا پێکدەهێنرێت، وتیشی، هیچ ئاستەنگێک بۆ پێکهێنانی کابینەکە لە ئارادا نیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، سەفین دزەیی، بهرپرسی فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دهرهوهی حكوومهتی کاربەڕێکەری هەرێم لەسەر پشکی پارتی وتیشی، وا باشترە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی هەرێم و هەڵبژاردنی عێراق کە بڕیارە لەمساڵدا ئەنجام بدرێت بەیەکەوە نەبەسترێتەوە چونکە دوو بابەتی لەیەک دوورن.
ئاماژەی بەوەش کرد، بە پێی ئەو زەمینەسازیی و
رێکەوتنانەی کراون پێ ناچێت پێکهێنانی کابینەی ١٠ـیەم زۆری مابێت و چاوەڕوان دەکەن
لە ماوەیەکی نزیکدا کابینەکە پێکبهێندرێت.
هاوکات باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا هیچ ئاستەنگێک
بۆ پێکهێنانی کابینەکە نەماوەتەوە تەنها دەبێت ئەو شێوازە لە گفتوگۆیەی لە نێوان
لایەنەکاندا هەیە پەرەی پێبدرێت و لە ماوەیەکی نزیکیشدا کابینەی دەیەم پێکبهێندرێت.