سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەگەر خەڵک دەنگ نەدات پارتی و یەکێتی مووچە نادەن، باج زیاد دەکەن، کارەبا گران دەکەن. هاوکات داواشی لە هاوڵاتییان کرد کارتی بایۆمێتری دەربهێنن و دەنگبدەن بە نەوەی نوێ.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سیمنارێکی تایبەتدا داوا دەکات هاوڵاتیان ئەمجارە پارتی و یەکێتی نەنێرنەوە بەغدا و کارتی بایۆمێتری دەربهێنن و دەنگبدەن بە نەوەی نوێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هاوڵاتییان بەشداری
دەنگدان نەکەن و دەنگ نەدەن، پارتی و یەکێتی مووچە نادەن و باج زیاد دەکەن و
کارەبا گران دەکەن.
باسی لەوەشکرد، ئەوانەی گرەویان دەکرد لەسەر نەمانی
نەوەی نوێ و دەیانوت شاسوار بۆ بەرژەوەندی خۆی سیاسەت دەکات ئێستا هەر ئەوانن
دەڵێن پارەی نەماوە.
شاسوار عەبدولواحید ئەوەشی خستەڕوو، تاکە سیاسییە پارەی
کەمیکردووە و دزیی نەکردووە و دەنگی خەڵکی نەفرۆشتووە.