PM:01:37:10/04/2025
1748 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندی عێراق، ژمارەیەك هەمواری بۆ رێکارەکانی دەستپێشخەریی وزەی نوێبوەوە راگەیاند، کە تێیدا قەرز تا ٣٠٠ ملیۆن دینار دیاریكراوە و ماوەی دانەوەشی حەوت ساڵ دەبێت، هەروەها سوودی پێشینەکانی کەمکردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بانكی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، بەگوێرەی دواین هەمواری بانکەکە لەبارەی پێدانی قەرز، چەندین گۆڕانکاری گرنگ لەم دەستپێشخەرییەدا کراوە، کە سەقفی پێشینەی پارە بۆ هەر بانکێک بە ٣٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی دیاریکراوە، و ماوەی دانەوەی قەرزەکان بۆ حەوت ساڵ درێژکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، رێژەی سوودی پێشینەکانییان
کەمکردووەتەوە، بەجۆرێک کە سوودی بانکی ناوەندی تەنها ٠.٥ ٪ دەبێت، لەکاتێکدا
بانکە بازرگانییەکان دەتوانن سوودەکە بە ٢.٥٪ دیاریبکەن، ئەمەش دەبێتە هاندەرێک بۆ
هاوڵاتیان و پڕۆژەکان بۆ سوودوەرگرتن لەم دەستپێشخەرییە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، میکانیزمی پێشکەشکردنی
داواکاری بۆ هاوڵاتیان بە دوو رێگا دەبێت، یان لە رێگەی سایتی تەمویل و پاشان سەردانکردنی بانک، یاخود لە رێگەی
قەرزبە کۆمپانیا پەسەندکراوەکانی لایەن وەزارەتی کارەبا کە راستەوخۆ سیستمەکانی
وزەی نوێبوەوە بۆ هاوڵاتیان دابین دەکەن.