وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، پارتی و یەکێتی هەفتەی داهاتوو کۆدەبنەوە و لەسەر زۆربەی پۆستەکانیش رێککەوتوون. وتیشی، هەوڵدەدەن کەمترین ئاڵەنگاری رووبەرووی کابینەی نوێی حکومەت ببێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی بە میدیای پارتی راگەیاند، نابێت لە هەردوو حزبەکە کە مەبەستی پارتی و یەکێتیە، ڤیتۆ لەسەر هیچ کادیرێک هەبێت بۆ وەرگرتنی پۆستەکان.
وتەبێژی یەکیتی باسی لەوەشکردووە، هەوڵدەدەن
کەمترین ئاڵەنگاری رووبەرووی کابینەی نوێی حکومەت ببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەیانەوێت لە حکومەت بن
و پێیان ناخۆشە پێیان بوترێت یەکێتی هەم ئۆپۆزسیۆنە و هەم لە حکومەتە.
سەبارەت بە دروستکردنی لیستێک بۆ هەڵبژاردنی
پەرلەمانی عێراقیش وتی، تا ئێستا پارتی وەڵامی داواکەیانی نەداوەتەوە بۆ
دروستکردنی لیستێک بۆ ئەو هەڵبژاردنە، بەڵام بە دڵنیاییەوە قسەی لەسەر دەکەن.