PM:12:01:10/04/2025
1864 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم دەڵێت، بۆ فەریزەی حەجی ئهمساڵ بڕی حەوت ملیۆن دینار بۆ فڕۆكه و پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزاریش بۆ رێگەی وشكانی دیاریكراوه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، نهبهز ئیسماعیل، وتهبیژی وهزارهتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە دوو رێگە حاجیان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج سەردانی سعودیە دەکەن، ئەوانیش رێگەکانی وشکانی و ئاسمانییە و بۆ هەریەکەیان نرخ دیاریکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ رێگای ئاسمانی حەوت ملیۆن دینار دیاری کراوە و بۆ
رێگای وشکانیش پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار دیاریکراوە.
باسی لەوەشکرد، ئەمساڵ پشکی هەرێم بۆ حاجیان زیادی کردووە بۆ پێنج
هەزار و ١٢٠ حاجی و لهو ژمارهیەش دوو ههزار و ٥٦٠ كهس له رێگهی وشكانی و ئهوانی
تریش به رێگهی ئاسمانی سەردانی سعودیە دەکەن.