سەردێڕ:

سەرۆکی فەرەنسا: دەتوانین لە مانگی حوزەیران دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێین

AM:10:22:10/04/2025

1496 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، ئامادەن لە مانگی شەشی ئەمسڵدا دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێن، وتیشی، وڵاتەکەی یەکێکە لەو وڵاتانەی پشتگیری دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین دەکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی حوزەیراندا لەگەڵ سعودییەدا سەرۆکایەتی کۆنفرانسێک دەکەن بۆ ئەوەی پێکەوە بڕیارێکی دادپەروەرانە بدەن و دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن.

ئەوەش دوای ئەوە هات، لەم هەفتەیەدا لەسەر دۆخی غەزە و فەلەستین، ماکرۆن بەشداری لوتکەی سێ قۆڵی لەگەڵ سەرۆکی میسر و شای ئوردندا کرد و لە کۆبوونەوەکدا تیشکیان خستەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززەو کردنەوەی دەروازەکان بۆ ئەوەی رێگە بدرێت هاوکارییە مرۆییەکان بگات بە کەرتەکە.

 













گەلەری