AM:09:29:10/04/2025
1992 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری بەرگریی ئەمەریکا رایگەیاند، ئێران بڕیار دەدات کە ئایا ناردنی فڕۆکەی بۆمب هاوێژەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی بۆ دوورگەی دیێگۆ گارسیا، هەڕەشەن لەسەر تاران یاخود نا، جەختیشیکردووەتەوە هەرگیز ئێران نابێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە ئایا (فڕۆکەی بۆمب هاوێژە دزێوەکانی B2)ـی ئەمەریکی کە لە نزیک ئێران جێگیرکراون، پەیامێکن بۆ کۆماری ئیسلامی، رایگەیانددووە، ئەوە دەکەوێتەوە سەر هەڵسوکەوتەکانی تاران، ئەوان هەڵی دەبژێرن و بڕیارەکە لای ئەوانە.
هاوکات جەختیشیکردووەتەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز ناتوانێت
چەکی ئەتۆمی هەبێت و هیواداریشە لە دانوستانەکاندا لەسەر بەرنامە
ئەتۆمییەکانی ئێران بگەنە رێکەوتن و ئاشتی بەرقەرار ببێت.
قسەكانی
وەزیری بەرگری ئەمریكا لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە دواین
لێدوانیدا سەبارەت دانوستانەكانی واشنتن لەگەڵ تاران، جارێكی تر هەڕەشەی
بەکارهێنانی هێزی سەربازی لەدژی ئێران كردەوەو رایگەیاند، ئەگەر تاران رازی نەبێت
بە کۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، كاری سەربازی دژ بە ئێران بەتەواوی
چاوەڕوانكراوە.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکردووە، ئیسرائیل رۆڵی سەرەکی لەم کارەدا
دەبینێت و لە ناوەندی فەرماندەییدا دەبێت.