PM:10:56:09/04/2025
1464 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا هۆشداری دەداتە سەرجەم وڵاتان و رایگەیاند، لە هیچ وڵات و لایەنێک قبووڵ ناکەن پشتیوانیی حوسییەکانی یەمەن بکات. دەشڵێت، لە لێدانی پێگەی ئەو گروپانە بەردەوام دەبن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکاناسراو بەسێنتکۆم لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە لێدانی شوێن و پێگەی حوسییەکان بەردەوام دەبن و ئۆپەراسیۆنی هێرشەکانیان بۆسەر ئەو گروپە ناوەستێنن.
باسی لەوەش کردووە، ئەمریکا لە هیچ دەوڵەت و لایەنێک نابوورێت و قبووڵ
ناکات کە پشتیوانیی لە رێکخراوی حوسییەکان بکات.
سینتکۆم ئاماژەی بەوەشکرد، بەکارهێنانی بەندەری حوسییەکان بۆ هەر
کارێک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بە هیچ شێوەیەک مایەی قبوڵکردن نییە.