سەردێڕ:

بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی کاربەڕێکەر نرخی کارەبای پڕۆژەی رووناکی دیاری بکات

AM:09:19:09/04/2025

1520 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی کاربەڕێکەر نرخی کارەبای پڕۆژەی رووناکی دیاری بکات، ئەوەش دوای ئەوەی ماوەی نزیکەی حەوت مانگە دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە و بەهۆیەوە نرخی کارەبای چەندین هێندە زیاد کردووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و یەکێک لە کارنامەکانی کۆبوونەوەکە دیاریکردنی نرخی کارەبا گرانەکەی پڕۆژەی رووناکییە، کە ماوەی نزیکەی حەوت مانگە دەستکراوە بە جێبەجێکردنی.

هەروەها، پێشتر ئێن ئار تی دوای سۆراغێکی زۆر ئەوەی دەستکەوت، کە نرخی کیلۆواتێک کارەبا لە پڕۆژەی رووناکی بە ١٩٨ دینار دانراوە بۆ ئەو کەسانەی ٨٠٠ کیلۆوات بەکاردەهێنن، بەپێی ئەنجامی رووپێوییەکیش، کە پێشتر وەزارەتی کارەبا کردوویەتی ٪٧٠ـی خێزانەکان زیاتر لەو بڕەکارەبایان پێویستە، بەمەش پارەی مانگانەکەی هەر ماڵێک دەگاتە ٣٥٠ بۆ ٤٥٠ هەزار دینار.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەرێم خاوەنی یەدەگێکی زەبەلاحی نەوت و غازە و ئەو نرخەی کە بۆ ئەو کارەبایە دیاریکراوە ١٠ هێندەی ئەو نرخەیە کە حکومەتی کاربەڕێکەر پێیدەدات.













گەلەری