سەردێڕ:

عێراق و هەرێم بڕیاریاندا بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە

PM:12:52:08/04/2025

1188 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق بڕیاریدا بۆ لەمەودوا رێگە بە هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوە بدرێت، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمیش دەڵێت، بەرهەمی تەماتە لە بازاڕدا کەمبووەتەوە بۆیە قەدەغەی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمەیان هەڵگرتووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی نیسانی ٢٠٢٥، لە راگەیەنراوێکی ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراقدا هاتووە، بڕیاردراوە بۆ لەمەودوا رێگە نەدرێت بە هاوردەکردنی هێلکە لە وڵاتانی دەرەوە بۆ ناو بازاڕەکانی عێراق.

ئاماژە بەوەش کراوە، رێگە دەدرێت بە هاوردەکردنی تەماتە، پەتاتە، قەیسی، کەلەرم، کاهو و چەوەندەر، بەو پێیەی وەرزی کشتوکاڵی بۆ ئەو بەرهەمانە کۆتایی هاتووە، هەروەها بەهۆی بوونی بەرهەمی ناوخۆیی رێگە بە هاوردەکردنی پیازیش نادرێت.

هاوکات، لە نوسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمدا هاتووە، وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاریداوە بە هەڵگرتنی باج و قەدەغە لەسەر بەرهەمی تەماتەی هاوردە لە دەرەوەی وڵات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای بەدواداچوون بۆ بەرهەمی تەماتە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، دەرکەوت ئەو بەرهەمە لە بازاڕەکان زۆر کەمبووەتەوە و نرخی بەرزبووەتەوە.













گەلەری