سەردێڕ:

پاسپۆرتی هەولێر: سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بەردەستە و هاوڵاتییان دەتوانن نۆرە بگرن

AM:10:44:06/04/2025

1580 جار خوێندراوەتەوە

پاسپۆرتی هەولێر ئاگادارییەکی ئاراستەی هاوڵاتییان کرد و رایگەیاند، سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بەردەستە و هاوڵاتییان دەتوانن لە چوار سەنتەری پارێزگاکە نۆرە بگرن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر رایگەیاند، لە ئێستادا سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بەردەستە و هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگای چوار نووسینگەی سنووری پارێزگای هەولێر نۆرە بگرن، ئەوانیش بریتین لە نووسینگەکانی، (نووسینگەی یەکی هەولێر، دووی هەولێر، پاسپۆرتی سۆران و پاسپۆرتی کۆیە).

ئەوەشی خستووتەڕوو، پێویستە هاوڵاتییان لەکاتی سەردانیکردندا (کارتی بانکی یان ماستەر کارد یان ڤیزا کارت)ـیان پێبێت، بە مەبەستی پێدانی بڕە پارەی رسومات کە ٩١ هەزار دینارە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دانانی نۆرە لەرێگای ئەپلیکەیشتنی (الجواز العراقی) ئەنجامدەدرێت و دەتوانرێت لە رێگای بەکارهێنانی مۆبایلەوە نۆرەگرتنەکە دابنرێت.













گەلەری