PM:08:45:03/04/2025
2276 جار خوێندراوەتەوە
ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌گوندێكی سنووری ناحیه‌ی شه‌مامك هاوڵاتیه‌ك كوژرا، دوای به‌دواداچوونی هێزه‌كانیشیان توانرا بكوژه‌كه‌ی ده‌ستگیربكرێت كه به‌نیازبوو به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر هەڵبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێکیان ده‌ستگیر كرد، كه ئه‌مڕۆ له گوندی دووسه‌ره سه‌ر به ناحیه‌ی شه‌مامك له پارێزگای هه‌ولێر، له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵساوه به كوشتنی هاوڵاتیه‌ك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای ئه‌نجامدانی
تاوانه‌كه به‌نیازبووە بڕواته ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی هه‌ڵبێت
له لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیر كرا و ده‌ستیشیان گرتووە به‌سه‌ر چه‌كێكی
جۆری (ده‌مانچه) كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدابوو.