سەردێڕ:

نەبەرد عومەر: دەتوانن سەردانی بنکەکانمان بکەن بۆ نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری

AM:11:03:25/03/2025

1072 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە عێراق سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن رایگەیاند، "هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بنکەکانمان بکەن لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک بۆ مەبەستی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری".


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیار درا بە نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کە تا ئێستا نیانە و هەروەها ئەوانەشی بەرواری لە دایکبوونیان ٢٠٠٧ە دەتوانن سەردانی بکەکان بکەم بۆ ئەم مەبەستە کارتی هەڵبژاردن دەربهێنن.

هاوکات سەبارەت بەو کەسانەی کە دەیانەوێت گواستنەوە بکەن روونیکردەوە، دەتوانن لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە یاخود ئەوانەی دەیانەوێت بنکەی دەنگدانەیەکان بگۆرن دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن بە مەبەستی گواستنەوەیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە بڕیارە بەر لە ٢٥ـی مانگی تشرینی دووەمـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکارییەکان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستی پێکردووە و لە قۆناغی کۆتایی دایە.

 

 













گەلەری