سەردێڕ:

ئەگەر بەهۆی جەژنەوە وردبینییش تەواو نەبێت مووچەی هەموو عێراق و هەرێم دابەشدەکرێت

AM:11:40:23/03/2025

2528 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی پارتی رایگەیاند، لە ئەمڕۆە تاوەکوو رۆژی پێنجشەممە ٢٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، مووچەی هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی، بە میدیاکانی حزبەکەی راگەیاند، ئەگەر بەهۆی جەژنەوە وردبینییش تەواو نەبێت، مووچەی هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد،ئەگەر وردبینییش بەهۆی جەژنەوە تەواو نەبێت، مووچەی هەموو مووچەخۆران و فەرمانبەرانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دەدرێت.

وتیشی، دەگەڕێنەوە بەغدا و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان دەکەن.

هەروەها، لیستی مووچە کێشەی نییە و دەبێ رێکارەکانی تەواوکردنی تەمویلیش بکرێ و بنێردرێت.













گەلەری