کۆمپانیایەکی چینیداواکاری بۆ دروستکردنی رۆبۆتێکی هاوشێوەی مرۆڤ وەردەگرێت کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات.
رۆژنامەی "Kyodo News"ی ژاپۆنی بڵاویکردەوە، کۆمپانیایەکی چینی دەستیکردووە بە وەرگرتنی داواکاری پێشوەختە بۆ رۆبۆتێکی هاوشێوەی مرۆڤ کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات، کە دەتوانێت قۆڵەکانی بجوڵێنێت و بە لێهاتوویی بڕوات و ئەرکەکانی ئەنجام بدات.
رۆبۆتی
"Dobot Atom"
لەلایەن کۆمپانیای "Dobot"
دروستکراوە، بەرزییەکەی ١٥٣ سانتیمەترە و کێشی ٦٢ کیلۆگرامە، دەتوانێت نانی بەیانی
ئامادە بکات وەک ئامادەکردنی شیر، نان برژاندن تا بردن و هێنانی شتومەکەکان.
ئەم
کۆپانیایە لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە و لقەکانی لە ژاپۆن و ئەڵمانیا و ئەمریکا هەیە.
بەپێی
وتەی ژانگ یی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیمانگای توێژینەوەیiiMedia،
ئەم جۆرە ڕۆبۆتە هاوڕێیانە مامەڵە دەکەن و ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا
توانای بازرگانی بەرزیان هەیە.